پارتی وەڵامێکی "توندی" گۆڕانی دایەوە

ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا بە فەرمی داوا كرا كە ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی تر دوا بخرێت، سەرکردەیەکی پارتیش دەڵێت نازانین کە ئەو کات و ساتە کامەیە.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە وشەی وتووە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەرەوەی بڕیاری ئەو حزبانە كە لە بارەی ڕیفراندۆم دراوە ناتوانێت بڕیارێكی تر بدات، ئێستە كە باس لە دواخستنی ڕیفراندۆم كراوە لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كات و ساتی تر، نازانین ئەو كات و ساتە كامەیە، ئەبێت ئەو كاتە بێت كە عێراق شەڕی داعشی كۆتایی پێ هێنا و لە هەموو ئەو ناوچانەی وەك شنگال و مەخموور و كەركووك و خانەقین، لە كاتێكدا كوردستان بە خوێن ئەو شوێنانەی ڕزگار كردووە.

ڕاشیگەیاندووە كوردستان ئەگەر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، هەموو جیهان هاوكارمان دەبێت، دووپاتی كردەوە كە كوردستان لەگەڵ كات پێشبڕكێ دەكات و كات زۆر یارمەتیدەری ئێمە نییە، بزووتنەوەی گۆڕانیش لای خۆیەوە دەتوانێت شەریكێك و پاڵپشتێكی باشی ئەم پرۆسەیە بێت.



PM:10:18:12/08/2017