سێوی سەوز بخۆ و ماڵئاوایی لە خواردنی دەرمانی کیمایی بکە


سێوی سەوز یەکێکە لە میوەهەرە بەسودەکان پزیشکانیش زۆرجەخت لەسەر سودەکانی دەکەنەوە، سێوی سەوز چەندین ڤیتامین و کانزاو ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها ڕێژەیەکی باش شەکری بێزیان و پرۆتینی تێدایە هەموو کەسێک پێویستە ڕۆژانە سێوێک بخوات، ئەمەش لەخواردنی دەرمان دەتپارێزێت.

سودەکانی:

- ڕیشاڵ: یەکێک لەگرنگترین سودەکانی سێوی سەوز هەبونی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵە لەپێکهاتەکەیدا کەئەمەش سودێکی زۆری هەیە لەبەرزکردنەوەی چالاکیەکانی لەشدا. هەروەها سودێکی باشیشی هەیە لە نە‌هێشتنی کێشەکانی جگەر.

- کرداری هەرسکردن: سێوی سەوز دوو ترشی زۆر گرنگی تێدایە کە لەسکچون و قەبزیش دەتپارێزێت، بۆیە ئەمەش دەبێتەهۆی نەهێشتنی گۆڕانکاریەکانی هەرسکردن.

- کۆتڕۆڵی ئارەزوی خواردن دەکات: سێوی سەوز یارمەتی کۆترۆڵ کردنی سیستەمی خۆراک دەدات ئەمەش بەهۆی ئەو ترشە شاراوەیەی کەلەپێکهاتەکەیدا هەیە.

- دابەزاندنی کێش: ئاستی چەوری نزمە و ئاستی کۆڵستڕۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.بەم شێوەیە زۆربەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن یان بۆ ئەوانەی کە ورزش دەکەن، هەروەها سێوی سەوز ئارەزووی خۆراک کەمدەکاتەوە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی کێش و بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەندروست.

- لەتوشبون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت: یەکێک لەسودە گرنگەکانی سێوی سەوز پاراستنی جەستەیە لەتوشبون بە بەشەجیاوازەکانی شێرپەنجە، هەروەها بەهۆی ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵەوە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت.

ئەم سێوە هەروەها بەهۆی زۆری ڤیتامینەوە ڕێگری دەکات لە لەناو چونی خانەکانی پێست ئەمەش دەت پارێزێت لەتوشبوون بە شێرپەنجەی پێست.

- ووزە: سێوی سەوز سەرچاوەیەکی باشی ووزەیە، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە وەرزش دەکەن.

سەرچاوە: Health Pedia

وە:هە-ف



PM:11:33:12/08/2017