سلێمانی.. بەهۆی رووداوی هاتوچۆ 53 كەس بونەتە قوربانی

لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی 27 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی 50 كەسیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و كۆیە 27 ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە 50 كەس برینداربوون و سێ هاوڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.



AM:09:23:13/08/2017