هونەرمەندێکی کورد گۆرانی "سێکسی" بلاوکردەوە

گۆرانیبیژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واحید عەلی نەژاد، گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، واحید عەلی نەژاد، گۆرانییەکی نوێ بڵاوکردەوە بەناوی "سێکسی" و گۆرانییەکەشی کاردانەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێکەوتەوە.

واحید عەلی نەژاد ساڵی 1990 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كاری هونەرییە و زۆجار دەركەوتنەكانی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری كردۆتەوە.

واحید عەلی نەژاد هونەرمەندێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و بەهۆی شێوازی گۆرانی وتن و ستایلەكانییەوە زۆر جار ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆری دەبێتەوە.

 



PM:09:27:13/08/2017