سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: دەبێ کورد سەربەخۆ بێت

 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پشتگیری خۆی بۆ دروستبوونی کوردستانی سەربەخۆ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)، کە لەسەر زاری سەرچاوەیەک گواستوویەتییەوە، بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی پێیجشەممەی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ 33 کۆنگرێسمانی ئەمریکی سەر بە پارتی کۆمارییەکان، ”ھەڵوێستی ئەرێنی" لە ھەمبەر ریفراندۆم و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕاگەیاندووە.

ناتانیاھۆ ھەروەھا بە کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکانی گوتووە، کە کورد گەلێکی بوێرە و ھاوپەیمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە. ھەروھا جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە بەھاکانی گەلی کوردستان ھەمان بەھا باڵاکانی گەلی ئیسرائیلە.




AM:09:46:14/08/2017