پێشكەشكارێكی پێشووی نێت تیڤی: دەرهێنەرێك ویستی دەسترێژی بكاتە سەرم

نووشین عەباس، پێشكەشكاری كەناڵی نێت تیڤی هێرش دەكاتە سەر كەناڵەكە و دەڵێت "دەرهێنەرێكی توركی ناو كەناڵەكە دەیویست هێرش بكاتە سەرم".

نوشین لە ڕێگەی ئەكاونتی تایبەتیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "ئەم پەیامەی من بەس بو ئەو كەسانەیە كە هێشتا پاش ماوەیكی درێژ پرسیارم لێ دەكەن بۆ لە تی ڤی دیار نیم !؟ من كە هەر راستیەكان لە ناخی خۆم هەڵدەگرم و بێدەنگ دەبم ، ئیدی تاقەتم نەماوە و دەبێت هەر خەڵك بیزانن !".

نوشین نوسیویشیەتی "من وەكوو پێشكەش كاری رابردووی كەناڵی نێت تیڤی دەمەوێ باسی ئەو ناحەقیە كە بە سەرم هات و كەسی لێ نەهاتە دەنگ بكەم ، ئەو گرگینەدانە نەدانە لە لایەن بەڕێوەبەرانی كەناڵ كە چۆن رێگەیان دا دەرهێنەرئكی تورك لە خاكی خوم ، كوردستان ، مەبەستی ناشیرینی هەبێت".

ئەو پێشكەشكارەی پێشووی نێت تیڤی دەڵێت "بەرێوەبەری گشتی ئەو كەناڵەم ئاگاداركردەوە بە بەڵگە و نامەكانی كە ناردبووی، بەڵام هیچ لەسەرم نەهاتە جواب، كەچی روژانە بەس لە كەناڵە خێزانیەكەیان باسی مافی ئافرەتان دەكات منی دوور كردەوە لە ئیشەكەم !".
دەشڵێت "پاش ئەو كارەی كەناڵی نێت تیڤی ئیدی ناتوانم  بە دوای ئەو بوارەی كە خولیای منداڵیم بوو شوێنم بگۆرم و دەست پێبكەمەوە، لە مێشكی خۆم ئەو شوێنەی كە ماڵی دووەممە بەو شێوەیە دەرچوو".

نووشین عەباس، پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی نێت تیڤیە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و نیشتەجێی باشووری كوردستانە.



PM:03:11:14/08/2017