چا خواردنەوەیەکی زۆر بەسودە لە هەمووجیهان ئەم خواراردنەوەیە دەخورێت بەبێ
جیاوازی تەمەن.بەپێی چەند سەرچاوەیەک کەباس لەخواردنەوەی چای سەوز دەکەن ئەوەیان سەلماندوە
کەچای سەوز سودەکانی لەڕادەبەدەرە بۆ مرۆڤ باشەو ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە.
لەگرنگترین سودەکانی:
- چای سەوز بەکاردێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە: لیكۆڵینەوەکان
ئەوەیان سەلماندوە کە ئەوانەی ڕۆژانە دوو کوپ چای سەوز دەخۆنەوە خانە شێرپەنجەیەکانی
لەشیان دەوەستن لەگەشەکردن، هەروەها ئەم کەسانە لە شێرپەنجەی گەدە قوڕگ بەدوردەبن .
- چای سەوز بەکاردیت بۆ ئەوکەسانەی کە دڵیان نەخۆشە: چای سەوز هەروەها سودێکی باشی هەیە بۆ دڵ لەبەرئەوەی
توانای کۆنترۆڵ کردنی کۆڵستڕۆڵی هەیە.هەروەها توانای یارمەتی دانی بڵاوکردنەوەی خوینی
هەیە بەجەستەدا.
- یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات: سەرەکیترین
هۆکاربۆخەڵکی کە چای سەوز بخۆنەوە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیانە، لەهەردوو رەگەزدا بەهامان
شێوە دەبیتە هۆی سوتانی چەوری لەش و دابەزاندنی کۆڵسترۆڵ.
- دەتپاریزێت
لە شەکرە: چای سەوز توانای نەهێشتنی شەکرەی جۆری دووی هەیە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە ژاپۆندا کراوە ئەوکەسانەی ڕۆژانە شەش کوپ چای
سەوز دەخۆنەوە %٣٣ ڕێژەی شەکرەی جۆری لەجەستەیاندا کەم دەبێتەوە.
- پەستانی خوێن دادەبەزێنێت: چای سەوز نەک بەتەنها
کۆڵسترۆل دادەبەزێنێت بەڵکو پەستانی خوێنیش دادەبەزێنێت. ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزی
پەستانی خوینەوە دەناڵێنن پیویستە ڕۆژانە سێ جار چای سەوز بخۆنەوە.
سەرچاوە: Health Pedia
وە:هە-ف