کاریگەری خراپترین وباشترین خۆراکەکان لەسەر خەوتن


چەندین خۆراک بەشێوەیەکی سروشتی کاریگەری هەیە لەسەر خەوزڕاندن بەهەمان شێوە چەندینی دیکەش هەن کە یارمەتی خەولێکەوتن دەدەن،هەندێک کەس هەن کە زۆربەقورسی خەویان لێدەکەویت بۆیە دەبێت خۆیان بەدوربگرن لەوخۆراکانەی کەدەبنە هۆی خەوزڕان.

ئەوخۆراکانەی کەیارمەتی خەولێکەوتن دەدەن:

١- هەوڵبدە ئەوخۆراکانە بخۆ کە ماددەی تریپتۆفانیان تێدایە: هەرهەموومان لەوانەیە گوێبیستی ئەوە بوبین کە شیر خۆڕاکێکی سیحراویە بۆ خەولێکەوتن ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ماددەی تریپتۆفانی تێدایە،هەندێکی کە لەخۆراکەکان وەک: هەنگوین، هێلکە، گوێز، مۆز، هەروەها تۆوەکان.

٢- بەرلەوەی بخەوی سوکە ژەمێک بخۆ: هەوڵبدە پێش خەوتن سوکەژەمێک بخۆیت چونکە هەندێک خۆراک هەیە یارمەتی زوو خەولێکەوتن دەدەن، بەڵام نابێت ژەمی قورس بخۆیت.

ئەوخۆراکانەی کەدەبێت خۆمانی لێبەدور بگرین:

کافاین : خواردنی کافین لەئێواراندا دەبیتە هۆی خەوزڕاندن،وەک کۆلا، چوکلات، قاوە، چا. ئەگەر هاتو ئەمانەت خواردەوە با ٤-٥ کاتژمیر پێش خەوتن بێت.

سەرچاوە: Your health tube

وە:هە-ف



PM:11:23:14/08/2017