بوومەلەرزە رانیە و قەڵادزێ دەهەژێنێت
بومەلەرزەیەك ناوچەی قەڵادزێی هەژاند و بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش ئاشكرایدەكات، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.
بە پێی زانیارییەكان بومەلەرزەكەی ئەم بەیانییە لە هەریەك لە رانیە و قەڵادزێ و دەشتی پشدەر و ناوچەی بتوێن بە گشتی هەستی پێكراوە.
لەمبارەیەوە فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر ;8:35 خولەك بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 3.8 بەپلەی ڕێختەر سنوری قەڵادزێی هەژاندوە.
AM:09:45:15/08/2017