پەرواز ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

پەرواز حسێن، خانمە هونەرمەندی کورد ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەشڵێت "لە هیچ پەیج و لایەنێک بەرپرس نیم".


پەرواز لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەڵێ و سەد جار بەڵێ بۆ ڕیفراندوم".

دەقی ڕوونکردنەوەکەی پەرواز حسێن:

بەناوی خودای گەورە۰۰
بۆهەموو ڕای گشتی
بەڕێزان ماوەیەکە لەچەندین پەیجی ناتەندروست بەناوی من شتی سەیر سەیر بڵاو دەکرێتەوە دەربارەی ڕیفراندۆم،لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم کەمن بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نیم لەو قسە بێمانایانە، و هەر کەس ئـازادە چۆن دەربارەی ڕیفراندۆم بڕیار دەدات، من وەک و خۆم ڕیزم بۆ هەموو بیروو باوەڕە جیاکان هەیەو ڕێزیش لە سەروەری ووڵاتی خۆم دەگرم بۆیە تکایە لە لینکە تایبەتەکانی خۆم نەبێ لەهیچ پەیج و لایەنێکی تر بەرپرس نیم بەڵام بەڵێ و سەد جار بەڵێ بۆ ڕیفراندوم لەگەڵ ڕیزم


پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە دایک بووەو دانیشتوی شاری هەولێرە، هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.



PM:08:32:15/08/2017