ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕەخنە لە هێلی لۆڤ دەکرێت.
ئێڤار ئیبراهیم لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە نوسینێکی بڵاوکردەوە و هێڵی لوڤ بەکەسێکی "پشت ئەستووری گیرفان پڕکەر ناوی دەبات".
دەقی نوسینەکەی ئێڤار ئیبراهیم:
ئارايشتگاى سه‌رمايه‌داران چ خزمه‌تێكى ژنانى كورد ده‌كات.
وه‌ك ژنێك پێشوازى و ده‌ستخۆشى له هه‌ر ژنێك ده‌كه‌م، هه‌نگاوێك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى ئابوورى خۆى هه‌نگاو بنێت و ماف و ئه‌ركى خۆى له كۆمه‌ڵدا بزانێت، به‌ڵام ئايا كردنه‌وه‌ى ئارايشتگهيهك بۆ ژنێك له‌م ره‌وشه‌ى ئێستاى كوردستاندا هيچ خزمه‌تێك به دۆزى ژنانى كورد ده‌كات.
له هه‌رێمى كوردستان ده‌يان ژنى ده‌رچووى زانكۆكان و ژنانى خاوه‌ن بڕواى پته‌و به دۆزهكهيان هه‌ن و پڕۆژهيان هه‌يه و هيچ كه‌س و لايه‌نێك ئاماده نييه ده‌ستگرۆييان بكات، ده‌يان پرۆژه‌ى گرنگ له رێكخراوه‌كانى ژناندا هه‌ن و نه‌بوونى پشتيوانى ماددى رێگره له جێبه‌جێكردنيان.. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كردنه‌وه‌ى ئارايشتگايهكى بازرگانى كه ئامانجى پڕكردنى گيرفانه وه‌ك ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مى پياوانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى ده‌فرۆشرێته‌وه ژنان.
ده‌بوايه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و سهرمايهگوزارييه له خزمه‌تكردنى ژنانى چه‌وساوه و بهشمهينهتى كوردستان خهرجكرابا، نه‌ك بۆ تۆخكردنه‌وه‌ى رووحيهتى پياوسالارانهى كۆمه‌ڵگه و به نێچيركردنى ژنان.