تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا

زانایان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەیەکی گەورە لە خۆردا ڕوویداوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانێکی بەهێزی موگناتیسی لەسەر زەوی.

بە گوێرەی زانیاری میدیاکان تەقینەوەکە لە پلەی سیەوە دەستپێدەکات و ١١ دەقەی خایاندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی زریانێکی موگناتیزی و کە لە ڕۆژی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگە کاریگەری لەسەر زەوی دەبێت.

ئاژانسی سۆتینگی ڕووسی باسی لەوە کردووە کە ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر سیستەمی پەیوەندی بە مانگە دەستکردەکان دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر شەپۆلەکانی ڕادیۆ دەبێت، بەڵام تا ئێستا بە وردی کاریگەری ئەو تەقینەوەیە بۆسەر شەپۆلە کەهرۆموگناتیسییەکان نەزانراوە.



PM:04:18:16/08/2017