تورکیا: ڕیفراندۆمی کوردستان شەڕی ناوخۆی لێدەکەوێتەوە

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕیفراندۆمی کوردەکان شەڕی ناوخۆی لێدەکەوێتەوە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی وڵاتەکەی جارێکی دیکە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی بە مەترسی ناوهێنا بۆ ناوچەکە و دەڵێت مەترسی دروستبوونی شەڕی ناوخۆی لێدەکەوێتەوە.

هەروەها میدیاکان ئاشکرایانکردووە کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا "میت" و وەزیری بەگری و ئەردۆغان لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران تاوتوێ بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بەرپرسانی پارتی و بە تایبەت بارزانی بەردەوام جەخت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەنەوە لە وادەی بڕیارلێدراوی خۆیدا.



PM:07:19:16/08/2017