بڕیاری کۆتایی لەسەر رۆناڵدۆ درا


دوای ئەوەی رۆنالدۆ بۆ ماوەی ٥ یاری ڕاگیرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یاری بەرشەلۆنە پاڵی بە ناوبژیوانەوە نا، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتیکردەوە سزاکەی کەمبکاتەوە.

لە رۆژانی رابردوو ریاڵ مەدرید تانەی لە سزاکەی رۆناڵدۆ داو هەوڵی کەمکردنەوەی دا بەڵام ئەمڕۆ وەڵامی تانەکەی ریاڵ مەدرید درایەوەو سزاکەی کەمنەکرایەوە.

بەمەش ئەو یاریزانە ناتوانێت بۆ یاری ئەمشەوی بەرشەلۆنە یاری بکات.



PM:08:57:16/08/2017