سبه‌ى كۆتایى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دێت، بەپێی زانیاریەکانیش بەر لە جەژن کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب ماڵپەڕی "وشە"ی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردۆتەوە ئاماده‌سازی ته‌واو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کراوە بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
ئەەش ئاشکراکراوە رۆژى یه‌كشه‌مە و دووشه‌مەی هەفتەی داهاتوو كه ده‌كاته 20 و 21ى ئاب وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌یه‌كى فراوانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ى زانیارى سه‌رچاوه‌كه خشته‌كه به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌ت مووچه‌ى مانگى شه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه، هاوكات هه‌فته‌ى رابردوو كۆتایى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و خانه‌نشینانى سه‌ربازى هات.