شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کادیری پێشکەوتووی یەکێتی لەدوا نووسینیدا هێرش دەکاتە سەر پارتی دەڵێت" ساڵیادی حیزبەکەیان کردۆتە عەمبا خانە".
لەو نووسینەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوەو تایبەتی کردووە بۆ یادی دامەزراندنی پارتی و لەو ێشەوە هیرشیش دەکاتە سەر مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی، دەڵێت" وتم وی بسمیلا خۆ نه ٣ی ئاب و نه ٣١ی ئاب و نه یادی ئاشبه‌تاڵ و نه ساڵگه‌ردی زینده‌به‌چاڵ كردنی په‌ڕله‌مان و نه هیچ یه‌ك له‌و بۆنانه نیه كه پارتی پێیانه‌وه ئه‌نازێت.. ئه‌ی بۆ شاره‌كه‌یان كردوه‌ته عه‌مبا خانه؟".
هەروەها لەسەر مەکتەبی سیاسی خۆشیان دەڵێت" له‌و پیرۆزباییه‌دا كه به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه بۆ پارتی نێردرابوو .. شتێكی سه‌یرم به‌ر چاو كه‌وت.. ئه‌ویش به كار هێنانی ناوی جه‌نابی مام بوو.. و من لێره‌دا به‌و هه‌ڤاڵه‌ی كه ئه‌و پیرۆزباییه‌ی ئاراسته‌ی پارتی كردوه ئه‌ڵێم.. بۆ كه‌س نیه به ناوی جه‌نابی مامه‌وه قسه بكات".
ئەو هێرشەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتێکدایە کە هەریەک لە پارتی و یەکێتی شوێنە گشتییەکان بەکاردەهێنن بۆ هەڵواسینی لافیتەو وێنەو دروشمەکانی حیزبەکانیان.
دەقی نووسینەکە..
دوو بابه‌ت له یه‌ك بابه‌تدا…
1- نازانم به چیه‌وه ئه‌نازن؟؟
دوێنێ له نێو شه‌قامه‌كانی شاری شارانا بینیم كه په‌ڕۆ و شت و متی زه‌رد هه‌ڵواسرابوون، سه‌ره‌تا وام زانی ریكلامی ( عه‌مبا)یه و وتم ئه‌رێ چۆن شاره‌وانی و قایمقامیه‌ت و پارێزگای سلێمانی مۆڵه‌تیان به‌و شه‌ریكه‌یه داوه كه به‌و شێوه‌یه شاره‌كه بته‌نێت.. و له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندكیشی له دووره‌وه ره‌سمی كه‌ڵه شێرێكی پێوه دیار بوو وتم دیاره شه‌ریكه‌ی عه‌مبا جۆره عه‌مبایكی نوێی به ماركه‌ی كه‌ڵه‌شێر دروست كردوه و ئه‌بێ كه‌سێك له شاری شارانا یان شه‌ریك و یانیش وه‌كاله‌تی عه‌مبای كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی وه‌رگرتبێت و زۆریش دوور نه‌ڕۆیشتم وتم خۆ ره‌نگیشه كه‌سێك زۆر حه‌زی له عه‌مبا یان زه‌رده‌چه‌وه بووبێت و رێگه‌ی دابێت كه له‌م قوربه‌سه‌رییه‌دا كه خه‌ڵكی نانی نیه بیخوات ریكلام بۆ عه‌مبای ماركه‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كه بكات.. هه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌وه له عه‌مودی جه‌زره وه‌سه‌تیه‌كان نزیك بووینه‌وه و بینیم كه نه‌خێر، عه‌مبا و ماركه‌ی كه‌ڵه‌شێری چی؟ ئه‌وه لۆگۆی پارتیه و ریكلامه بۆ پارتی.. وتم وی بسمیلا خۆ نه ٣ی ئاب و نه ٣١ی ئاب و نه یادی ئاشبه‌تاڵ و نه ساڵگه‌ردی زینده‌به‌چاڵ كردنی په‌ڕله‌مان و نه هیچ یه‌ك له‌و بۆنانه نیه كه پارتی پێیانه‌وه ئه‌نازێت.. ئه‌ی بۆ شاره‌كه‌یان كردوه‌ته عه‌مبا خانه؟ پرسیم وتیان وه‌ڵا یادی ٧١ كه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی پارتیه.. من لێره‌دا ئه‌پرسم كام پارتی؟ چونكه ئه‌م پارتییه‌ی كه ئه‌مڕۆ شانازی به رۆژی دامه‌زراندنی خۆیه‌وه ئه‌كات درێژه پێده‌ری ئه‌و پارتیه نیه كه ٧١ یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا ….
به‌داوای لێبوردنه‌وه تا ئێره‌م نووسیبوو كه چاوم به پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌وت بۆ پارتی و شیرازه‌ی نووسینه‌كه‌ی تێك دام بڕیارم دا كه بابه‌تێكی تر بنوسم…
٢- به ناوی جه‌نابی مامه‌وه قسه مه‌كه‌ن..
له‌و پیرۆزباییه‌دا كه به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه بۆ پارتی نێردرابوو .. شتێكی سه‌یرم به‌ر چاو كه‌وت.. ئه‌ویش به كار هێنانی ناوی جه‌نابی مام بوو.. و من لێره‌دا به‌و هه‌ڤاڵه‌ی كه ئه‌و پیرۆزباییه‌ی ئاراسته‌ی پارتی كردوه ئه‌ڵێم.. بۆ كه‌س نیه به ناوی جه‌نابی مامه‌وه قسه بكات .. مام، مامه، ئه‌و ناوه به‌رزو جوانه تێكه‌ڵ به قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌كانی خۆتان مه‌كه‌ن !! به ناوی خۆتانه‌وه پیرۆزبایی له پارتی بكه‌ن و به ناوی خۆتانه‌وه به ( هاوسه‌نگه‌ر) ناویان ببه‌ن نه‌ك به ناوی هه‌موو یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی و مامه‌وه.. ناوی مام زۆر له‌وه پیرۆزتره كه تێكه‌ل به‌و مۆحازه‌ره بێسه‌روبه‌ره‌ی بكه‌ن..
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١٦-٨-٢٠١٧