شیروان عەبدوڵا کوردستانی جێهێشت

هونەرمەندی ناسراوی كورد شیروان عەبدوڵا،  لە ئێستادا لە وڵاتی توکیایە و لە ماوەی داهاتوودا بەرەو ئەوروپا بەڕێدەکەوێت.


شیروان عەبدوڵا، نوێترین وێنەی خۆی لە وڵاتی تورکیا بڵاودەكاتەوە و بەپێی زانیاریەکان ماوەی چەند رۆژێكە لەگەڵ خێزانەكەی هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە و لەئێستادا بەمەبەستی روشتن بەرەو ئەوروپا روویان لەوڵاتی توركیا كردووە.


شیروان عەبدوڵا ساڵی 1975 لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی 1995 ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازە.



AM:10:59:17/08/2017