بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و پلەی گەرماش لە سەرەم شارەکان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانیش 42 پلە دەبێت، لە دهۆکش 43 پلە و، هەروەها لە کەرکوکیش 47 پلە دەبێت.
هەروەها کەشناسی ڕایگەیاندووە به گوێره‌ى وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌و بارسته هه‌وره‌ى رووى له ناوچه‌كه‌مان كردووه له ده‌ریاى سووره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه له‌گه‌ڵ خۆى بارسته‌یه‌ك له تۆزوخۆڵ رووى له ناوه‌راستى عێراق كردووه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ى به باران و هه‌وره تریشقه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به دیار كه‌وتووه و تا بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیدەکات تا کۆتایی ئەم مانگە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.