هەردوو سەرۆک ئەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئێران لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دژی کورد پەسەندکرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا سەرۆک ئەرکانی سوپای هەردوو وڵات لە کۆبوونەوەکانیاندا گەیشتونەتە چەند دەرئەنجامێک کە دیارترینیا چەند بڕیارێکی سەرەکیە دژی پەکەکە و ڕیفراندۆمی هەرێم.
کورتەی ئەنجامى كۆبونەوەكانى هەردوو سەرۆک ئەركانى سوپاى ئێران و توركيا ئەمانەن :
١- لەمەودوا هەردوو ووڵات دژى پەكەكه زانيارى ئيستيخباراتى پێكەوه دەگۆڕنەوه .
٢- لەسەر پاراستنى سنور ئاڵوگۆرى (خوێندكارى سەربازى) رێككەوتون و تەتبیقاتی عەسکەری بکەن و هەروەها مانۆڕی سەربازی پێکەوە ئەنجام بدەن.
٣- ئەگەر ھەرێمی کوردستان لە عێراق جیابێتەوە دەبێتە ھۆی دەستپێکی سەرھەڵدانی پەشێوی و کاریگەری خراپی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەبێت، لەبەرئەوە ھەردوو وڵات سووربوون لەسەر ئەوەی ئەم جیابوونەوەیە نەگونجاوە و نابێت ئەنجامبدرێت و هەردوولا ليناگەڕێن ڕيفرااندۆم ئەنجام بدرێت .
لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەوە دووەم جارە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران سەردانی تورکیا دەکات.
پێشتریش میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە سەرۆک ئەرکانی سوپاری ئێران، محەمەد باقری و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، هەولوسی ئەکار کۆبوونەوە و باسیان لە ڕیفراندۆمە بڕیارلێدراوەکەی هەرێمی کودستان کردووە.
هەروەها میدیاکان ئاشکرایانکردبوو هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا "میت" و وەزیری بەرگری و ئەردۆغان ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران تاوتوێ دەکەن