سلێمانی زیاترین تەماشاکەری فیلمی پۆرنۆیە

بە گوێرەی ئامارێکی ماڵپەڕی گۆگڵ، لە هەرێمی کوردستان زیاترین گەڕان بۆ وشەی سێکس و پۆڕنۆ کراوە بە بەراورد بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

ماڵپەڕی گۆگڵ کە گەورەترین ماڵپەڕی گەڕانە لەسەر ئاستی جیهان و یەکەم پڕبینەرترین ماڵپەڕیی جیهانە بەردەوام ئامارەکان لەسەر گەڕان لەو ماڵپەڕەدا دەخاتە ڕوو.

بە گویرەی ئەو ئامارەی ئەو ماڵپەڕە خستوویەتییە ڕوو، لە هەرێمی کوردستان زیاترین تەماشاکەری ماڵپەڕە پۆڕنۆکان هەیە و لەو نێوەندەشدا بەکاربەران لە شاری سلێمانی زیاترین گەڕانیان بۆ وشەی سێکس و پۆڕنۆ کردووە و هەولێریش لە پلەی دووەمدایە.



PM:05:35:17/08/2017