کوردستان هەفتەیەکی گەرم بەڕێدەکات

ئەگەرچی پێشتر پێشبینی دەکرا کە لەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما داببەزن، بەڵام ئەم هەفتەیە بە پێچەوانەوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندە بە کەش و هەوا بڵاویکردووەتەوە کە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان گەرمترین دۆخ بەخۆیەوە دەبینێت و بە جۆرێک ڕۆژی چوارشەممە پلەی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ٤٦ پلە کە گەرمترین پلەی ئەمساڵی سلێمانی دەبێت.

ماڵپەڕەکە ئاشکراشی کردووە کە لە هەفتەی داهاتووترەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بە ئاستێکی بەرچاو پلەکان بۆ خوار چل پلە دادەبەزن و وەک پێشبینیش کراوە، کە هەفتەی داهاتووتر کۆتایی بە گەرما زۆرکەی ئەم هاوینە دەهێنێت.



AM:11:39:18/08/2017