هێرش کرایە سەر مەلا سامان سەنگاوی

لە بەردەم مزگەوتدا لە چەمچەماڵ ژمارەیەک کەس هێرشیان کردووەتە سەر مەلا سامان سەنگاوی، بریندار کراوە.

کەمێک لەمەوبەر مەلا سامان سەنگاوى بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی وت "لەبەردەم دەرگاى مزگەوتدا لە چەمچەماڵ لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە هێرشکرایە سەرم و برینداریان کردم."

هاوکات بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانەى هێرشیان کردووەتە سەر مەلا سامان پێنج کەس بوون لە ئۆتۆمبێلێکدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا مەلا سامان پشتگیریى خۆى بۆ جوڵانەوەى نەخێر لە ئێستادا دەربڕى.



PM:12:50:18/08/2017