ده‌نیز ناتالی ئەندامی پەیمانگای
لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ویلایەتە یەكگرتووەكان نوسیویەتی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵده‌دات ئه‌نجامی
ڕیفراندۆم وه‌ك كارتێكی فشار له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كاريبهێنێت.
ناتالی كه پسپۆڕی سیاسەتی وزەی
هەرێمی و سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دۆسیەی كورده لە نوسینێکیدا به ناونیشانی
"ریفراندۆمی كوردانی عیراق بۆ جێگیركردنی ئاماده‌یی سیاسییه" دەڵێت "ئامانجێكی تری ئه‌و ریفراندۆمه
به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌سكه‌وتێكه له رووی خاكه‌وه، به‌هێزكردنی هه‌ژموونی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وه‌ك كه‌ركوك و ده‌شتی
نه‌ینه‌وا. ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆبڕواپێهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئه‌وانی تره به‌وه‌ی
كه داهاتوویان له‌ژێر سێبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمدا دیارتر و گه‌شاوه‌تر ده‌بێت وه‌ك
حكومه‌تی به‌غدا".
ماڵپەڕی خەندان بەشێک لەو وتارەی
وەرگێڕاوەتە کوردی و تێیدا دینیز ناتالی وتوویەتی"چاودێران و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی
كورد ئه‌وه ده‌زانن كه ریفڕاندۆم نابێته هۆی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی. سه‌رباری
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چڕه لۆبییه‌ش كه له واشنتن و ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت، حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان شكستی هێنا له‌به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانییه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن
ئاشنا هه‌رێمی و ئه‌وروپییكانیانه‌وه بۆ ریفڕاندۆم یاخود جیابوونه‌وه‌ی كوردان".
ئەو ۆێیوایە، پێده‌چێت حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان
جه‌ختبكه‌ن له مافی كوردان له‌بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان هاوشێوه‌ی گه‌لانی
جیهان، له‌هه‌مانكاتدا دان ده‌نێ، به‌و رۆڵه گرنگه‌ی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا
هه‌یبووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا وابه‌سته‌ن به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سه‌روه‌ری
ده‌وڵه‌ت.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت "پێشبینی ناكرێـت ریفراندۆم كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و نێوده‌وڵه‌تی
پشتیوانی لێناكرێت، ببێته‌هۆی گۆڕانكاری له‌بارودۆخی ئێستا عیراقدا. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر بێت‌و زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ-ش له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان مسۆگه‌ر
بكات ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچانه به‌حوكمی دیفاكتۆ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه"