نرخی نەوت زۆر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەنەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە ڕێژەی 2٪ بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برینت 1.43 سەنت بەزبووەتەوەو گەیشتووەتە 52.43 سەنت.

ئەو ئاژانسە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەكانی وەبەرهێنەران لەبڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لەبازارەكانی جیهان، هەروەها كەمبوونەوەی نەوت لە عەمبار و كۆگا بازرگانییەكانی ئەمەریكادا.
ئەمە جگە لەوەی پێشبینی دەكرێت نێجیریا بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی تشرینی یەکەمدا بەرهەمهێنان بۆ بڕی یەك ملیۆن و 72 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەمبكاتەوە.



PM:10:29:18/08/2017