وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەکی نوێی مووچەی ڕاگەیاند کە بەم شێوەیە دەبێت

١-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
٢-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢١/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-
وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
-
وەزارەتی دارایی و ئابووری
-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
-
وەزارەتی پلان دانان
-
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
-
دەزگای مین
-
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
-
دەستەی دەسپاکی
-
دەستەی وەبەرھێنان
-
دەستەی ژینگە
-
ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
-
دەستەی مافی مرۆڤ
-
دیوانی چاودێری دارایی
٣-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٢/٨/٢٠١٧، و مووچەی مانگی ٦ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
٤-ڕۆژی چوارشەممە بەرواری٢٣/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
٥-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٤/٨/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان) و مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-
پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان)
-
وەزارەتی تەندروستی
-
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٦-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٧/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
-
وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
-
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
-
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
-
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
-
وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
-
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
-
وەزارەتی داد
-
ئەنجومەنی دادوەری
-
سەرۆکایەتی ھەرێم
-
سەرۆکایەتی پەرلەمان
-
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

٧-ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە بەرواری ٢٨ -٢٩/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٨-ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٣٠ -٣١/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.



PM:01:08:19/08/2017