زیاتر لە 30 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه داوای گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له‌ناو یه‌كێتی و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه گۆڕینی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه‌یه‌كی لەناو سەرکردایەتی یەکێتی بە "سپی میدیا"ی ڕاگه‌یاند "33 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه کە بەم نزیکانە ده‌یده‌نه مه‌كته‌بی سیاسی داوای گۆڕانكاری ریشه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌كه‌ن".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە ناوەرۆکی پرۆژە نوێیەکە بریتیە لە گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیار بۆ سه‌ركردایه‌تی و یه‌كخستنی وتاری ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانكاری له دام و ده‌زگا حزبی حكومهیهكان له‌سه‌روی ههموویانهوهی گۆڕینی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه له پرۆژه‌كه‌یاندا ڕوونیان كردوه‌ته‌وه له‌ئێستادا یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان نه‌ماوه و به‌م دۆخه‌وه ئاماده‌نین پشتیوانی له‌سیاسه‌تی یه‌كێتی بكه‌ن.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه له پرۆژه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌گه‌ر داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناچنه ژێر باری به‌رپرسیارێتی سیاسه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی یه‌كێتی و ئاماده نین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانی له لیستی یه‌كێتی بكه‌ن.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە باڵی به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌و سهركردایهتیانهی له لاهور شێخ جه‌نگی یه‌وه نزیكن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی كه‌دژ بهڕیككهوتنی یه‌كێتی و پارتین ئیمزایان له‌سه‌ر پرۆژەكه كردوه.
بە وتەی هەمان سەرچاوە ھێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە مەلا بەختیاری راگەیاندووە کە ٣٣ ئەندام سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی داوا دەکەن لە پۆستەکەت دووربخرێیتەوە.
پێشتریش ماڵپەڕی "سنور میدیا" ئەو پەرەسەندنانەی ناو یەکێتی بڵاوکردەوە و ەرچاوەکەی "سپی میدیاش دڵنیایدا لە دروستی زانیاریەکان.