به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی پاسپۆرتی عیراقین ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 28 وڵات بكه‌ن، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه تێیدا هاتووە ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه خاوه‌نی پاسپۆرتی عیراقین، "ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان بكه‌ن كه ژماره‌یان 28 وڵاته‌و هه‌ندێكیان له‌كاتی گه‌یشتن بۆ فڕۆكه‌خانه ڤیزایان پێده‌درێت".
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خاوه‌نی پاسپۆرتی عیراقین ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م وڵاتانه بكه‌ن به‌بێ ڤیزا:
( كه‌مبۆدیا، كاپی ڤێردی، كۆمۆرۆس، كۆتیڤوار، جیبۆتی، كۆماری دۆمینیك، ئیكوادۆر، گینیا، هایتی، لاوس، لوبنان، ماكاو، مه‌ده‌گه‌شكه‌ر، مالیزیا، مالدیڤز، مۆریتانیا، میكرۆنیزیا، مۆزه‌مبیق، نیكاراگوا، پالاو، ساموا، دوورگه‌كانی سیشیل، سریلانكا، ته‌نزانیا، ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات، تۆگۆ، توڤالو، ئۆگه‌ندا)