یارجان وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە

یارجان نوێترین وێنەی بڵاوکردەوە و لەگەڵ شاجوانی چاڤیلاند دەردەکەوێت.

یارجان، شاجوانی سلێمانی لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی جیاوازەوە بڵاوکردەوە.

یارجان لە وێنەکەدا لەگەڵ سۆلینی شاجوانی چاڤی لاند دەردەکەوێت کە هەردووکیان دوای ئەوەی خۆیان کاندید کرد بۆ شاجوانی عێراق، هیچ پلەیەکیان بەدەست نەهێنا و دوای ماوەیەک وەک شاجوانی سلێمانی و شاجوانی چاڤی لاند ناسێندران

یارجان تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و خوێندكاری كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەری زانكۆی سلێمانییە.



PM:03:26:19/08/2017