پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد ، پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ خۆی خنكاند.
بهشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-8-2017 لەگەڕەكی قرگە لە شاری سلێمانی كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ خۆی خنكاند".
له ڕاگهیهنراوهكهدا ئەوەش هاتووه "دوای گەیشتنی دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو پەڕاوی لێكۆلینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە".
ئاشکرایدەکات "كچەكە لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٦ ە و ناوی (د.ت.م)ە ."