باشترین گیراوە بۆ سپیکردنەوەی پێست


ئەگەر دەتەوێت پێستت سپی بێتەوە ئەوا بە بەکارهێنانی ئەم گیراوە سروشتیانە زۆر بەئاسانی ئەو ئەنجامە بەدەست دەهێنیت ئەمە جگەلەوەی کەدەتپارێزێت لە ماددەی کمیایی، هەروەها ڕەنگە خۆبەدور گرتن لەتیشکی خۆر پێستت بپارێزێت لە ڕەشبونەوە. لێرەدا باس لە چەند گیراوەیەکی سروشتی دەکەین کە تونایەکی باشیان هەیە لە کاڵ کردنەوەی ڕەنگی پێستدا.

- بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ: شەربەت هەزاران ساڵە بەکاردێت بۆ سپیکردنەوەی پێست.لە پێکهاتەی ئاوی لیمۆدا ترشێک هەیە کەیارمەتی سپیکردنەوەو ڕوناکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات. هەندێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵ بکە پاشان بەجوانی بەلۆکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ١٥ خولەک دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ.

- هەوڵبدە لیمۆو شیر بەکار بهێنیت: ئەگەر دەتەوێت پێستی هەموو لەشت سپی بێتەوە ئەوا کوپێک شیر لەگەڵ چەند قاژێک لێمۆ بکەرە ناو تەشتێک ئاوی شلەتێنەوە پاشان خۆتی پێ بشۆ.

- ماسکی هەنگوین و ماست: ماست ئەنزیمێکی تێدایە کەبەتەواوی توانای سپیکردنەوەی پێستی هەیە. هەنگوین لەگەڵ ماست توانایەکی لەڕادە بەدەریان هەیە بۆ سپیکردنەوەی پێست، کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵ بکە پاشان بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ١٥ خولەک دواتربە ئاوی گەرم بیشۆ، دەتوانی هافتانە دوجار ئەمکارە ئەنجام بدەیت.



سەرچاوە: WikiHow

وە:هە-ف



PM:08:23:19/08/2017