لە گەری دووەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەریونایتد
سەرکەوتنیان تۆمار کردوو سێ خاڵی ئەم هەفتەیەیان بە دەستهێنا.
لە یەکەم یاریدا یانەی مانچستەریونایتد دوور لە یاریگای خۆی بووە میوانی
یانەی سوانسی سیتی و لە ئەنجامدا توانی بە چوار گۆڵی هەریەکە لە بایلی و مارشاڵ و
پۆگباو لۆکاکۆ بردنەوە تۆمار بکات.
لە یاریەکی تردا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی توانی ١-٠ شکست بە یانەی
کریستاڵ پاڵاس بێنێت.
تاکە گۆڵەکەش مانی تۆماری کرد.