لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات "له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان، خۆیان له‌به‌كارهێنانی قارچكی هه‌ڵڕژاو (فه‌ل) به‌دوور بگرن".
له نوسراوێکدا "گۆران قادر"
سه‌رۆكی لیژنههاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی نه‌زانینی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی ئه‌و قارچكانه‌ی لهبازاڕه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو (فه‌ل) ده‌فڕۆشرێت، لههه‌ر دووكان و جێگایه‌ك بفڕۆشرێت له‌لایه‌ن لیژنههاوبه‌شه‌كانه‌وهده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
ناوبراو وتیشى "پێكهاته‌ی خۆراكی لهقارچكدا به‌جۆرێكهناتوانرێت بۆ ماوه‌ی زیاتر لهحه‌وت رۆژ به‌كار بهێنرێت، چونكهبه‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه، به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و قارچكه‌كهده‌بێت بهمادده‌یه‌كی ژه‌هراوی كهمه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
"
گۆران قادر" ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌دوو رۆژی رابردوودا لیژنههاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك قارچكی هه‌ڵڕژاوی ماوهنه‌زانراودا گرتووه‌و ته‌له‌ف كراوه، بۆیهداوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان، خۆیان له‌به‌كارهێنانی قارچكی هه‌ڵڕژاو (فه‌ل) به‌دوور بگرن، هه‌روه‌ها داوا لهفڕۆشیاران ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك كڕین و فڕۆشتن بهقارچكی هه‌ڵڕژاوه‌وهنه‌كه‌ن".