لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانى دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌به‌كارنه‌هێنانی خۆراكێك و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌ر شوێنێك قارچكی ئێرانی ببینن، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاندوه "به‌هۆی نه‌زانینی ماوه‌ی به‌سه‌رچونی ئه‌و قارچكانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو (فه‌ل) ده‌فرۆشرێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌هه‌ر دوكان و جێگه‌یه‌ك بیبینن، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن".
گۆران قادر نوسیویه‌تی "پێكهاته‌ی خۆراكی له‌قارچكدا به‌جۆرێكه ناتوانرێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌حه‌وت ڕۆژ به‌كاربهێنرێت، چونكه به‌تێپه‌ڕبونی ئه‌و واده‌یه، به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و قارچكه‌كه ده‌بێت به‌ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌دوو ڕۆژی ڕابرودا توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك قارچكی هه‌ڵڕژاوی ماوه نه‌زانراوداو دواتر ته‌له‌فیان كردوه.
هەروەها په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و داواده‌كات، "له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان، خۆیان له‌به‌كارنه‌هێنانی قارچكی هه‌ڵڕژاو (فه‌ل) به‌دوربگرن، هه‌روه‌ها داوا له‌فرۆشیاران ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك كڕین و فرۆشتن به‌قارچكی هه‌ڵڕژاوه‌وه نه‌كه‌ن".