دوای ئەم زانیاریانە بکەوە بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆری هاوین


خۆپاراستن لە تیشکی زیان بەخشی خۆر دەتپارێزێت لە سوتانەوە و شێرپەنجەی پێست و چرچی.ئەگەر دەتەوێت بەدور بیت لەم زیانانە ئەوا هەوڵ بدە دوای ئەم هەنگاوانە بکەویت.

- ئەوکاتەی کەپلەی گەرما زۆر بەرزە هەوڵبدە خۆت بەدور بگری لەتیشکی خۆر: باشترن ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەم تیشکە بەرزەی خۆر ئەوەیە هەوڵبدەیت لە کاتژمێر١٠-٤ نەیەیتە دەرەوە ئەگەریش هاتیتەدەرەوە ئەوا هەوڵبدە داپۆشەرێک بەکاربهێنیت.

- چاویلکەی بەرخۆر بەکاربهێنە.

- هەوڵبدە پۆشاکێک لەبەربکەیت کەلەشت بەجوانی داپۆشێت.

- دژەخۆر بەکاربهێنە: ئەگەرنەتوانی خۆت بەدوربگری لەتیشکی خۆر ئەوا هەوڵبدە دژەخۆر بەکاربێنیت لەبەرئەوەی پێستت دەپارێزێت لە تیشکی زیان بەخشی خۆر.هەروەها دڵنیابە لەوەی ئەودژەخۆرەی کە بەکاری دەهێنیت ئەوتایبەتمەندیانەی تێدابێت کە بەپێی گەرمی جێگاکە پێستت بپارێزێت.

سەرچاوە: HealthWise

وە:هە-ف



PM:10:21:20/08/2017