نەیمار ئیدارەی بەرشەلۆنە تاوانبار دەکات


دوای یاری نێوان پاریس سانجێرمان و تۆڵۆز لە خولی فەرەنسا نەیماری هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە تاوانبار دەکات و رایدەگەیەنێت بە کەڵکی ئەوە نایەن لە بەرشەلۆنە بن.

نەیمار دەڵێت بەرشەلۆنە یانەیەکی مەزنە شایەنی ئەو نیە ئەم کەسانە بەرێوەی ببەن، بۆیە لە ئێستادا من کۆمەڵێک هاوڕێم لەو یانەیە هەیە خۆشحاڵ نیم بەو دۆخەی کە ئێستا ئەو یانەیەی تێیداو داواکارم بە زوترین کات هەموو کێشەکانی بەرشەلۆنە کۆتایی پێبهێنرێت و چارەسەر بکرێت.



PM:07:17:21/08/2017