بارزانی نهێنییەکی نێوان خۆی و جێگرەکەی ئۆباما ئاشکرا دەکات

مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند کە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێی وتووە کە پێکەوە دەوڵەتی کوردستان دەبینن.


بارزانی، لە میانی وتارێکدا ڕایگەیاندووە "لە دەستووری عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە کە یەکپارچەیی خاکی عێراق، پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوورەوە".


وتووشییەتی "دوو بژاردەمان لەبەردەمە، جیابوونەوە، یان رازیبوون بەوەی بەغدا حوکممان بکات، بەلامەوە سەیرە وڵاتانێک داواکاری کورد بۆ سەربەخۆیی رەتدەکەنەوە".

بارزانی باسی لە قسەیەکی جۆ بایدن کرد و وتویەتی "پێیوتم لە تەمەنی خۆمدا دەوڵەتی کوردستان دەبینم".

ڕوونیشی کردەوە "شەرمە بەغدا باسی دەستوور دەکات، کە ئەوان هەموو بڕگەکانیان پێشێلکردووە".



PM:08:23:21/08/2017