سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی دیاریكرد

نوسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی دیاریكرد، بەپێی وادەكەش عیراق دوای هەرێم جەژن دەكات.

نوسینگەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە بەیاننامەیەكدا كە لە میدیا عیراقییەكان بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 2 ئەیلول یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە لە عیراق.

ئەمەش لە كاتێكدا كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە سعودییە ڕۆژی یەكی ئەیلولی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاری كردووە، پێدەچێت هەرێمی كوردستانیش هاوتای سعودیە ڕۆژی یەكی ئەیلول وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری بكات.



AM:11:07:23/08/2017