گوڕی بوومەلەرزەکەی هەرێم ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە دووری شەش کیلۆمەتر لە شارۆچکەی قەڵادزێی سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا کە 5.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی وتووە، "بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەویدا روویداوە و بەهۆی بەهێزییەکەی لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باشووری کوردستان هەستی پێکراوە".

ڕوونیشی کردووەتەوە "تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆمارنەکراوە".



PM:05:37:23/08/2017