بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ ئاب نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا، بەهرۆز گەڵاڵی دوای داخستنی نوێنەرایەتییەکەیان لە تورکیا گەڕایەوە کوردستان.
داخستنی ئەو نوێنەرایەتییەی یەکێتی دوای ئەوە دێت کە سێ رۆژ لەمەوبەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەهرۆز گەڵاڵی بانگهێشت دەکەن و ئاگاداری دەکەنەوە کە لەماوەی سێ رۆژدا دەبێت ئەو وڵاتە جێبهێڵێت و ئۆفیسی نوێنەرایەتییەکەیان دابخات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندی بە خودی بەهرۆز گەڵاڵی یەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کێشەیەکی ئەمنییەوە هەیە کە لەناوچەکانی سلێمانی روویانداوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان، ( پەکەکە) سەرێکی تری کێشەکەیە.
سپی زانیوویەتی لەسەرەتای مانگی ئابدا بەبێ ئاگادار کردنەوەی دامودەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی، دوو کەسی سەر بەدەزگای ئەمنی تورکیا " میت " لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی یەوە گەیشتوونەتە کوردستان. ( پێشتر هەر چالاکیەکی لەو شێوەیە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدرابێت، ئەوا دەزگا ئەمنیەکانی زانیاری و پاراستنیان لێ ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە ئەو دوو کەسەی نێردراونەتە کوردستان، هیچ دەزگایەکی ئەمنی هەرێمیان لێ ئاگادار نەکردۆتەوە).
بەپێی ئەو زانیاریانە، دوای ئەوە ئەو دوو کەسەی سەر دەزگای " میت " دەچنە کوردستان لەماوەی چەند رۆژێکدا لە ناوچەی هاوینەهەواری دوکان ( باکوری رۆژئاوای سلێمانی ) دیار نامێنن.
زانیارییە ئەمنییەکانی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون بۆ ناوچەکانی قەندیل، ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
سپی زانیوویەتی ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی تورکیا داوای گەراندنەوەی ئەو دوو کەسەی " میت " دەکات لە دەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوانیش هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو دوو کەسە نی یە، ئەوە نەبێت کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی سەربەخۆ دابەزیوون و وەک هەموو هاوڵاتیەکی تورکی تر چوونەتە کوردستان.
بەیانی ئەمڕۆ بەهرۆز گەڵاڵی و خێزانەکەی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "
ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری سلێمانی و له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان له نێوان یه‌كێتی و توركیادا دروستبووه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ته‌نیا به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو زیاتر هه‌ڵه‌ی خۆیان بووه، به‌ڵام توركیا ئه‌و بڕیاره‌یان دا من بگه‌ڕێمه‌وه‌و ئۆفیسه‌كه‌م دابخه‌م هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام من لێره‌دا ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كان باسناكه‌م هه‌تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بمه‌وه".
وتیشی: توركیا زۆر به ئاشكرا دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه، منیش وه‌كو خۆم دڵنیام كه ئه‌و ریفراندۆمه له رۆژی 25-9 ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هه‌ن له هه‌رێم خۆیان له‌وه تێناگه‌یه‌نن، وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌موو وڵاته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا وانییه.
راشیگه‌یاند: له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا پێم وتن كه له په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی نێوان وڵاتاندا زۆرجار رووداوی هاوشێوه رووده‌دات، هه‌روه‌ها ساڵی 2003ش كه سه‌ربازانی توركیا لێره بوون و ئه‌مریكیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان هه‌مان بڕیاریاندا، به‌ڵام به هیممه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ندێك وڵات به هێمنی و به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌داخه‌وه توركه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو هه‌ڵوێستیان نواند.
گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌ركی نیشتمانیانه‌ی خۆیه‌تی و هه‌وڵه‌كانی خۆی هه‌میشه داوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا له سنووری خۆمان واتا سنووری یه‌كێتی پێویسته بارودۆخه‌كه وای لێنه‌یه‌ت تا ده‌وڵه‌ت و لایه‌نانی تر كاری له‌مشێوه‌یه‌مان به‌رامبه‌ر بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌و په‌كه‌كه‌و زۆربه‌ی حزبه كوردییه‌كانی كوردستانی باكوور په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه‌و له هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كدا به‌شداریمان كردووه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانیاندا سه‌ردانمان كردون و به ناوی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیشه‌وه هه‌ڵوێستمان هه‌بووه، كه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به‌وشێوه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی بجوڵێته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له 2004وه كه پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكردووه، هه‌تا رۆژی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر به‌باشی هه‌وڵی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه ئاشتیه‌ی له توركیا هاته‌ئاراوه گه‌شه بكات و به‌ره‌وپێش بچێت و سیاسه‌تێكی كوردستانیانه‌ی هه‌بێت.
وتیشی: نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه به ئێمه‌ی ده‌وت، بیرتان بێت كوردستانی باكوور میسری عه‌ره‌به، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ باش نه‌بێتن كوردستانی باشووریش باش نابێت. هه‌ربۆیه ئێستاش ئێمه وه‌كو یه‌كێتی راسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا وه‌كو پێویست په‌یوه‌ندیمان باش نییه، به‌ڵام ناتوانین ملیۆنان كوردی باكوور فه‌رامۆش بكه‌ین، ئێمه هه‌موو كات له‌پشتیان ده‌بین و له‌هه‌وڵ و هیممه‌ته‌كانمان ناوه‌ستین.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری نییه له توركیا‌و ته‌نیا حزبه‌كان نوێنه‌ریان هه‌یه، ئایا هۆكار ئه‌وه‌یه توركیا رێگه‌ی نه‌داوه حكومه‌ت نوێنه‌ری هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت نوێنه‌ری لایه‌نێك ده‌ربكات له توركیا؟ گه‌ڵاڵی وتی: من وه‌كو خۆم چه‌ندجارێك سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی توركیام كردووه‌و هه‌وڵمانداوه حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری هه‌بێت، رازی نه‌بوون، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر دایبنێن ناهێڵن نوێنه‌ره‌كه له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی بێت.
وتەکانی بەهرۆز گەڵاڵی ..