دەرکەوتنی کچە عێراقیەک لە کەناڵێکی نەرویجیەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە

دەركەوتنی كچە سەرپۆشێكی عێراقی لە كەناڵی (NRK)ی فەرمیی نەرویج، ناڕەزاییەكی گەورەی لەلایەن رەگەزپەرستەكانی ئەو وڵاتەوە لێكەوتەوە و بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە دژی بەهاكانی مەسیحیەتە.

 


كەناڵە نەرویجیەكە ئاکرایکردووە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی نەرویج، فاتن حسەینی وەكو پێشكەشكارێك بەرنامەیەكی لە كەناڵەكە دەبێت، بەم هۆیەوە رەگەزپەرستەكانی نەرویج و نارەزاییەكی زۆریان دەربڕیوە، بەتایبەتی كە فاتن بە سەرپۆشەوە دەردەكەوێ.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی (هەبەرلەر)ی توركی، لە نەرویج زیاتر لە 3 هەزار كەس نامەی هەڕەشە و ناڕەزاییان بۆ كەناڵە فەرمیەكەی ئەم وڵاتە ناردووە، بەوە تۆمەتباریان كردووە كە بانگەشە بۆ ئیسلام دەكات و دژی بەهاكانی مەسیحیەتە.

لەو بارەویەوە گێرمۆند ئەرێكسن بەڕێوەبەری گشتیی كەناڵەكە رایگەیاندووە كە زۆربەی ناڕەزاییەكان پڕن لە ڕقئەستووری، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی كچێكی گەنجی موسڵمانی نەرویجی كەوتووەتە بەرچاوی رای گشتیی نەرویج، لەم وڵاتەدا هێزێكی تاریكی پەرست هەیە كە ڕێگە نادات گەنجانی موسڵمان دەركەون.

فاتن حسەینی كچە چالاكوانێكی عێراقی شیعیە و پێشتر لە زۆر بۆنەدا لە نەرویج لە دژی ڕێكخراوە تیرۆریستە ئیسلامییەكان دەركەوتووە.



PM:07:18:25/08/2017