هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هاته‌ ده‌نگ

هەدەپە لەسەر دەركردنی نوێنەرەكەی یەكێتی لە ئەنقەرە هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، "پێویستە توركیا داوای لێبوردن لە بەهرۆز گەڵاڵی و یەكێتی بكات،.


پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناردنەوەی بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە تورکیای شەرمەزارکرد.

هەدەپە ڕایگەیاند "بەهرۆز گەڵاڵی ماوەی ١٧ ساڵە وەک نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا کاردەکات، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی نایاسایی و بەپێی ڕێککەوتنێکی سیاسی لە خاکی تورکیا دەرکراوە، ئەوە دەیسەلمێنێت کە دەسەڵاتداری سیاسی تورکیا گەلی کوردو نوێنەرانی کوردی پێ تەحەمول ناکرێت".

هەدەپە لە بەسێکی دکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت "پێویستە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دژی گەلی کورد و نوێنەرانەکانیان و هەروەها بەڕەوا نەزانینی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد، بە یەکگرتنی گەلانی تورکیا پوچەڵ بکرێتەوە، ئێمە وەکو هەدەپە دەرکردنی بەهرۆز گەڵاڵی کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجامدراوە بە توندی شەرمەزاردەکەین".

لەکۆتاییدا هەدەپە ڕایگەیاند، کە حکومەتی تورکیا پێویستە دەست بەرداری ئەو کردەوانەی دژی نوێنەارنی گەلی کورد بێت و هەروەها پێویستە داوای لێبوردن لە بەهرۆز گەڵاڵی و یەکێتی نیشتمانی بکات و ڕێگای دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان بگرێتە بەر.



PM:10:11:25/08/2017