وڵاتانی ئەوروپا پەنابەران دەنێرنەوە بۆ یۆنان

ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا پەنابەرانی وڵاتەکانیان بۆ یۆنان دەگوازنەوە بەهۆی ئەوەی ئەو پەناخوازانە سەرەتا لە یۆنان داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.

 


ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پەناخوازانی وڵاتەکەی بۆ یۆنان دەگوازێتەوە و ئەو پڕۆسەیەش لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی پەناخوازان بۆ یۆنان، داوای گواستنەوەی زیاتر لە ٤٠٠ کەسی کردووە.

تانیس مۆوزالاس وەزیری کۆچی ئەڵمانیا رایگەیاند، سەرەتا دەست بە گواستنەوەی ژمارەیەکی ڕەمزی کۆچبەران دەکەن چونکە یۆنان ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی وەرگرتووە و کەوتووەتە ژێر فشارەوە.

وەزیری کۆچی ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد، نازانرێت ئەو پەناخوازانەی بۆ یۆنان دەگوازرێنەوە لە یۆنان دەمێننەوە یاخود نا، و ئەگەریش دەمێننەوە لە کام ناوچەی یۆنان دەمێننەوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، گواستنەوەی پەناخوازان بۆ یۆنان دانوستانی لەسەرناکرێت چونکە یۆنان لەبەرامبەر لەخۆگرتنی ئەو پەناخوازانەدا هاوکاری دارایی لە وڵاتی بەلجیکا وەرگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆڵەنداو نەرویجیش داوای گواستنەوە پەناخوازانی وڵاتەکانیان بۆ یۆنان کردووە.

گواستنەوەکەش ئەو پەناخوازانە ناگرێتەوە کە پێش مانگی ئازاری ئەمساڵ گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا.



PM:12:55:26/08/2017