لایەنەکان ئیدانە و یەکێتیش لەسەر دەرکردنی نوێنەرەکەی بێدەنگە

هەدەپە و چەندین کەسایەتی و لایەنی سیاسی بە فەرمی ئیدانەی داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتیان لە تورکیا کرد و ئەو حزبە خۆی تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.

سێ ڕۆژ بەسەر داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتی و ناردنەوەی بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و تا ئێستا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە فەرمی ئیدانەی داخستنی نوێنەرایەتی حزبەکەیان نەکردووە.

ڕۆژانە فشارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی "ژێر دەسەڵاتی یەکێتی" توندتر دەبێتەوە و دوایەمین لێکەوتەشی پێنەدانی ڤیزای ئەو وڵاتەیە بە هاوڵاتیانی سلێمانی بەڵام، تا ئێستا یەکێتی هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بەو ڕێکارانەی تورکیا نەخستووەتە ڕوو.

تا ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئیدانەی داخستنی نوێنەراێەتیەکەی لە تورکیا نەکردووە لە کاتئکدا ھەدەپەو چەندان گەسایەتی سیاسی ھە چوار پارچە ئیدانەیان لردووە دەتوانرێت بکرێت بەھەواڵ باکگراوندەکەشی داخستنەکەو دەرکردنی نوێنەرەکە بێت

ڕۆژی ٢٤ ئاب نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا، بەهرۆز گەڵاڵی دوای داخستنی نوێنەرایەتییەکەیان لە تورکیا گەڕایەوە کوردستان.

داخستنی ئەو نوێنەرایەتییەی یەکێتی دوای ئەوە دێت کە سێ رۆژ لەمەوبەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەهرۆز گەڵاڵی بانگهێشت دەکەن و ئاگاداری دەکەنەوە کە لەماوەی سێ رۆژدا دەبێت ئەو وڵاتە جێبهێڵێت و ئۆفیسی نوێنەرایەتییەکەیان دابخات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندی بە خودی بەهرۆز گەڵاڵی یەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کێشەیەکی ئەمنییەوە هەیە کە لەناوچەکانی سلێمانی روویانداوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان، ( پەکەکە) سەرێکی تری کێشەکەیە.

سپی زانیوویەتی لەسەرەتای مانگی ئابدا بەبێ ئاگادار کردنەوەی دامودەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی، دوو کەسی سەر بەدەزگای ئەمنی تورکیا " میت " لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی یەوە گەیشتوونەتە کوردستان. ( پێشتر هەر چالاکیەکی لەو شێوەیە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدرابێت، ئەوا دەزگا ئەمنیەکانی زانیاری و پاراستنیان لێ ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە ئەو دوو کەسەی نێردراونەتە کوردستان، هیچ دەزگایەکی ئەمنی هەرێمیان لێ ئاگادار نەکردۆتەوە).

بەپێی ئەو زانیاریانە، دوای ئەوە ئەو دوو کەسەی سەر دەزگای " میت " دەچنە کوردستان لەماوەی چەند رۆژێکدا لە ناوچەی هاوینەهەواری دوکان ( باکوری رۆژئاوای سلێمانی ) دیار نامێنن.

زانیارییە ئەمنییەکانی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون بۆ ناوچەکانی قەندیل، ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

سپی زانیوویەتی ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی تورکیا داوای گەراندنەوەی ئەو دوو کەسەی " میت " دەکات لە دەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوانیش هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو دوو کەسە نی یە، ئەوە نەبێت کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی سەربەخۆ دابەزیوون و وەک هەموو هاوڵاتیەکی تورکی تر چوونەتە کوردستان.

 



PM:07:34:26/08/2017