یەكێك لەو گەنجانەی سەردانی ئەو سەنتەرانە دەكات بەم شێوە بۆ "وشە"ی باس دەكات: "ئه‌حمه‌د" گه‌نجێكی 26 ساڵیی دانیشتووی هه‌ولێره، به ته‌واوی ئالووده‌ی ئه‌و مه‌ساجانه بووه و شاره‌زایه، كامیان كچی چ وڵاتێكی لێیه، ئه‌و، به"وشه"ی گوت، یه‌كه‌م جار نه‌بێ كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م چووم، مه‌به‌ستم پشتشێلان بوو، هه‌رگیز هیچ جارێكی تر بۆ ئه‌وه نه‌چووم. ئه‌مان وه‌ك شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی نییه و پێویست به ئه‌زموون ناكات و ترسیشی ناوێت، به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ر كه ده‌چیته ژووره‌وه، ئه‌و كچه یان ئه‌و كوڕه‌ی له پێشوازیدایه، پێت ده‌ڵێ كچه‌كانی مه‌ساج خه‌ڵكی كوێن، بۆیه هه‌ر له‌وێدا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به شێلانه‌وه نییه، چونكه یه‌كێك بۆ مه‌ساج بچێت، گرنگ نییه به‌لایه‌وه به په‌نجه‌ی كێ ده‌یشێلن، به‌ڵام بۆ "هین" مه‌رج نییه ته‌بیعه‌تم خه‌ڵكی هه‌موو شوێنێك ببات.
"وشه" وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی پێوه‌ندی
به یه‌كێك له‌و سه‌نته‌رانه‌وه كرد كه له فه‌یسبووك سپۆنسه‌ری رێكلام كراون و خاوه‌نی
سه‌نته‌ری مه‌ساجی "م.ه.ن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌باره‌ی كه‌سه‌كان بكه‌ین،
خاوه‌نی مه‌ساجه‌كه خۆی گوتی، هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌ی لێره‌ن عێراقین، به‌ڵام هیچ
بڕوانامه‌یه‌كی مه‌ساجكردنیان نییه. به‌گوته‌ی ئه‌حمه‌د، "عێراقی له ئاسیایییهكان
ڕه‌واجیان زیاتره، بۆیه كه پێت ده‌ڵێ كچه‌كانی لای من عێراقین، وه‌ك به‌شێك له
تایبه‌تمه‌ندی باسی ده‌كات".
خاوه‌نی ئه‌و مه‌ساجه له‌باره‌ی نرخه‌كانی گوتی،
40 خولهك به 50 دۆلار و 50 خولهك به 70 دۆلاره و كاره‌كه ته‌نیا مه‌ساج ده‌گرێته‌وه
و هیچی تری له‌گه‌ڵ نییه.
به‌ڵام ئه‌حمه‌د ڕوونی ده‌كاته‌وه، له شوێنی پێشوازی
كامێرای لێیه و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌یكه‌یت، ته‌نیا باسی نرخ و كاته، به‌ڵام كاتێك
ده‌چیته ژوور، ئه‌و كچه‌ی له به‌رده‌می پاڵ ده‌كه‌وی، دوای دوو سێ پهنجهكاری، پرسیارت
لێ ده‌كات ئایا هیچ خزمه‌تێكی تایبه‌تیت ناوێ؟، ئه‌مه‌ش به كۆمه‌ڵێ وشه و ئاماژه‌ی
جیا تێت ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر ڕازی بوویت، ئینجا له‌سه‌ر نرخه‌كه ڕێك ده‌كه‌ون و ده‌ست
هه‌ڵده‌گرێ له شێلان و به ڕۆبه‌وه ده‌بێ بچیته ده‌ر و پاره‌ی ئه‌ویش بده‌ی.
"خۆ ئه‌گه‌ر گوتت نامه‌وێ ته‌نیا ده‌مه‌وێ
پشتم بۆ بشێلی، هه‌ندێكیان هیچت بۆ ناكات و ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ بێیته ده‌ر، هه‌ندێكیشی
ناچاره به نابه‌دڵی پشتت بۆ ده‌شێلێ" ئه‌حمه‌د وای گوت.
فه‌یسبووك شوێنێكی ئاشكرایه بۆ بانگه‌شه‌ی هین
ئه‌و بانگه‌شانه‌ی مهساجهكانی كوردستان له ڕێی
فهیسبووكهوه بۆ سهنتهرهكانیانی ده‌كه‌ن، بریتییه له نیشاندانی شوێنه‌كانیان
كه له پشته‌وه وێنه یان ڤیدیۆی كچه‌كان ده‌ركه‌وتوون و ڕوویان هاتووه‌ته شاردنه‌وه،
جلی كورت و ته‌سكیان له‌به‌ردایه و به له‌نجه‌ولار وه‌ستاون و ده‌ڕۆن كه هیچیان
هێما نین بۆ كارێكی پزیشكیی پیشه‌یی. محه‌مه‌د گۆمه‌شینی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
"وشه" گوتی، ئێسته بووه به شتێكی باو كه زۆرجار بۆ كاری بازرگانی و
له‌پێناو بازاڕكردنی هه‌ر شتێك بۆ سه‌رنجڕاكێشانی هاووڵاتییان، وێنه‌ی ئافره‌ت وه‌ك
كاڵا به‌كار ده‌هێنرێت بۆ راكێشانی كڕیار.
ئه‌م توێژه‌ره پێی وایه، ئافره‌ت له هۆتێل و
مهساجهكان به مه‌به‌ستی تر به‌كار ده‌هێنرێت، له كاتێكدا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
و له كولتووری كوردهواری، ئافره‌ت هه‌میشه وه‌ك شتێكی گه‌وره سه‌یر كراوه.
له په‌یجی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج، كۆمێنتنووسهكان
به ئاشكرا پرسیار ده‌كه‌ن كچی ئۆكرانیتان لایه؟ ئه‌ی ئێرانی؟ ئه‌دمینی پهیجهكانیش
به‌پێی ئه‌وانه‌ی هه‌یانه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. یه‌كێك له كۆمێنتوونهسهكان، هاوڕێیه‌كی
خۆی تاگ كردووه و پێی ده‌ڵێ، "ئه‌مه خڕه‌كه بوو كه بۆم باس كردی".
توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌و
كارانه‌ی كه ده‌كرێن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونی ئافره‌تانیش دروست كردووه، چونكه
ئافره‌ت به زیاتر له‌وه سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن كه ئه‌و وێنانه‌یان بڵاو ده‌كرێته‌وه
و ئافره‌تی كورد نین".
حكوومه‌ت تا چه‌ند ئاگه‌داره؟
د. خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و
مه‌ساج و سپایانه ناكرێت رێكلام بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك بۆ خۆیان رابكێشن، له
ماوه‌ی رابردووش چه‌ند شوێنێك هه‌بووه كه بۆ شتی تر به‌كار ده‌هێنرا، داخراون. به‌پێی
ئه‌م لێدوانه بێت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له فه‌یسبووك ده‌كرێن، یان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
لێیان بێ ئاگایه، یاخۆ نه‌یانخستووه‌ته ناو چوارچێوه‌ی یاساوه، له كاتێكدا تۆڕه‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی خێراترین ڕێگه‌ی گه‌یاندنن.
له‌باره‌ی ئه‌و یاسا و ڕێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته
به‌ر، گوته‌بێژه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، به‌پێی رێنوێنیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كوردستان،
ته‌نیا هۆتێلی چوار ئه‌ستێره و پێنج ئه‌ستێره ده‌بێت مه‌ساج بكه‌نه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی
هۆتیلهكانیش رێنوێنی تر هه‌یه ته‌نیا بۆ كردنه‌وه‌ی سپا كه شوێنه‌كه ته‌نیا بۆ
مه‌ساج نییه و جێی مه‌له‌وانی و مه‌شقی وه‌رزشییه. پێویسته مۆڵه‌تی ته‌ندروستی بۆ
شوێنه‌كه و بۆ كارمه‌نده‌كانیش هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پشكنینی ته‌ندروستییان
هه‌بێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌و كچانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كان پشكنینی
پزیشكی‌یان بۆ كراوه، یان ئایا هیچ بڕوانامه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه؟، خاوه‌نی یه‌كێك
له سه‌نته‌ره‌كان گوتی، ئه‌وان هیچ كارێكی ناته‌ندروستی ناكه‌ن تا پشكنینیان بۆ بكرێ
و هیچ بڕوانامه‌یه‌كی مهساجیشیان نییه.