فەرماندەیی زێرەڤانی
لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر ڕایگەیاند دوور بووە لە كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی لەبارەی رووداوەکە
روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "له كۆگایه‌كی نێو باره‌گای
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی
داعشی تێدا هه‌ڵگیرابوو و به‌مه‌به‌ستی نمایشكردن و كاری تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی
به‌كارده‌هێندران ئاگركه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا به‌شێكی زۆریان سووتان".
زێرەڤانی ڕاشیگەیاندووە: "هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه
رووداوه‌كه دووره له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌پێی
ستاندار و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی درووست نه‌كراون. هه‌روه‌ها بڕیارماندا له هه‌ر
شوێنێك ده‌ستكه‌وتی له‌وشێوه‌یه هه‌ڵگیرابێ له‌نێویانبه‌رین، چونكه ئه‌گه‌ری
دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌وشێوه‌یه‌ی لێده‌كرێت".
ئەمە دووەمجارە لەم مانگەدا کۆگای چەک و تەقەمەنی زێرەڤانی لە
هەولێر گڕبگرن و بتەقنەوە، شەوی ڕابردووش تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا بەڵام هیچ
زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.