دەستەی پەیوەندییەكانی
عیراق بڕیاریدا بۆ ماوەی 16 ڕۆژ ئینتەرنێت لە سەرجەم شارەكانی عیراق ڕابگرێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی
دەستەی پەیوەندییەكانی عیراق، بڕار دراوە لە 26ی ئاب تا 10ی ئەیلول ئینتەرنێت لە سەرجەم
شارەكانی عیراق ڕابگیرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە
"لەو 16 ڕۆژەدا، ڕۆژانە لە كاتژمێرەكانی 7 و 8 و 9ی بەیانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت،
جگە لە ڕۆژانی پشووی جەژن".
ئاماژە
بەوەشکراوە، بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەیە بە مەبەستی
ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان، تا ڕێگە بگیرێت لە دیاردەی
غەش.
ئەمەش لە
کاتێکدایە هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی کوردستانیش لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان
بۆ ماوەی سێ کاتژمیر ئینتەرنێت دەبڕێت.