لێدوانی حەیدەر عەبادی لەسەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ به‌شداریكردنی‌ له‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان کارێکی هەڵەیە و جارێکی دیکەش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی بە نادەستووری ناوبرد.

.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ هه‌فتانه‌یدا ڕایگەیاند"بڕیاری ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ به‌شداریكردنی‌ له‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كارێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌".

عه‌بادی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه ڕیفراندۆمە بڕیار لێدراوەکەی هەرێم‌ "ناده‌ستوورییه‌ و هیچ به‌هایه‌كی نییه‌".

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی شاره‌كه‌ له‌ ریفراندۆمه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌ په‌سه‌ند كرا.





PM:07:46:29/08/2017