بوومەلەرزەیکی بەهێز لەم شارەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا

کەشناسی و بومەلەرزانی پێنجوێن ئاشکرایکرد کە بوومەلەرزەیەک قەزای پێنجوێن و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە و بە تەواوی لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە هەستی پێکراوە

بەهادین حەسەن، لێپرسراوی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پێنجوێن بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە (كەمێك لەمەوپێش) بومەلەرزەیەك سەنتەری قەزای پێنجوێن و ناوچەكانی دەوروبەری گرتەوە.


ئاشکراشی کردووە گوڕی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ (3.9) پلەی رێختەر و شوێنی بوومەلەرزەكەش دەگەرێتەوە بۆ ناوچەی كانی سوری كوردستانی رۆژهەڵات.


باسی لەوەشکردووە، دووری ئەو بومەلەرزەیە (۲۱) كیلۆمەتر بووە لەشاری بانە كە هاوسنووری بەشێك لەناوچەكانی ناحیەی گەرمكی سەر بەقەزای پێنجوێن و مەرزی سەیران بەنە.


جەختیشی کردووەتەوە، ئەگەرچی گوڕی بومەلەرزەكە تارادەیەك بەهێزبووە و بەتەواوەتی هەستی پێكراوە، بەڵام زیانی گیانی و ماددی لێنەكەوتۆتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌4300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:05:30/08/2017