برێت مەکگۆرک ڕایگەیاندووە، دەبێـت
چەکدارانى داعش لەشەڕگەکاندا بکوژرێن نەوەک بگوازرێنەوە بۆ سنورى عێراق.
نوێنه‌ری
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نیگه‌رانی خۆی له
گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سنوره‌كانی عێراق له سنوری نێوان سوریا‌و
لوبنانه‌وه ده‌رده‌برێت.
برێت مەکگۆرک، لە
پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاماژەی بەوە کردووە
"تیرۆریسته‌كانی داعش پێویسته هه‌ر له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بكوژرێن نەک
بەبێ ڕەزامەندیی عێراق، به ئۆتۆمبیل له سوریاوە بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق
بگوازرێنەوە ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه،
به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان حزبوڵای لوبنان و رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ داعش،
670 كه‌س كه 331یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری چه‌كداره‌كانن و
308 یان چه‌كداری داعش له‌سنوره‌كانی سوریا و لوبنانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ
سنوره‌كانی عێراق له دیوی سوریا.