عەبادی ڕزگارکردنی تەواوی موسڵی راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رزگارکردنی تەواوی پارێزگای موسڵی راگەیاند.

ئەو راگەیاندنەی عەبادی لە کاتێکدایە کە قەزای تەلەعفەرو ناحیەی عەیازە کە دوا مۆڵگەی داعش بوون لە شاری موسڵ، ئەمڕۆ بەتەواوی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئازاد کران.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقڕایگەیاند " سەرجەم ناوچەکانی تەلەعغەر و  عەیازییە و دەوربەری هەمووی کۆنترۆڵکراوەتەوە و  چەکدارانی داعش لە هیچ شوێنێکی پارێزگای نەینەوا نەماون".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی " بەڵێن بە هاوڵاتیانی عێراق دەدەین بست بە بستی خاکی عێراق بە ورەیەکی پۆلاینەوە لە چەکدارانی داعش پاککەینەوە و هیچ بژاردەیەکی تریان جگە لە کوژران و خۆتەسلیم کردن نیە".

ڕۆژی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤، نزیکەی چوارسەد چەکداری داعش بە سەد تانکەوە لە سوریاوە ئاودیوی عێراق بوون، ڕۆژێک دواتر لەسەنتەری موسڵدا تەقینەوەیەک ڕوویدا، هاوکات لەگەڵ تەقینەوەکە شانە نووستووەکانی داعش لەناو موسڵ لە چەند شوێنێکەوە هێرشیان کردەسەر هێزە ئەمنییەکان.


ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و ئەمرۆش عەبادی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی پارێزگاکەی ڕاگەیاند.




PM:02:35:31/08/2017